نیویۆرک تایمز: شاری مێژوویی بابل لە مەترسیدایە رەنگاورەنگ
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی دەڵێت شاری مێژوویی بابل لە عێراق لە بەردەم مەترسیی رژد دایه‌، لەکاتێکدا کەلەپوورێکی گرنگی مێژووییە و یۆنسکۆ دانی پێدا ناوە و تۆماری کردووە.


 

نوچه‌نێت

ڕۆژنامەکە دەڵێت بەشێک لە شوێنه‌واره‌كانى شارە مێژووییەکە لە مەترسیی ڕووخاندان، هەروەک بەشێک لە پێکهاتەکانی براونەتە دەرەوەی عێراق یان فرۆشراون.

وەک لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە زانایانی شوێنەوارناسیی ئەڵمان چەند بەشێکی گرنگی شارە مێژوویەکەیان بردووەتەوە بۆ وڵاتی خۆیان، لەوانە دەروازەی عەشتار.

نیویۆرک تایمز ئاماژە بەوەش دەکات کە چەند بەشێک لە دەروازەکانی بابل فرۆشراون بە چەند دەزگایەک، لەناو ئەو دەزگایانەدا ئاماژە بە مۆزەخانەی مێترۆپۆڵیتانی نیویۆرک کراوە.

هەروەها بۆرییەکانی گواستنەوەی نەوت و پرۆسەی بیناکاری نوێ بوون بە هەڕەشە بۆسەر ڕووبەرێکی فراوانی ئەو شارە مێژووییە، کە لە ٨٥ کیلۆمەتری باشووری بەغدا هەڵکەوتووە.

راپۆرتەکە دەڵێ لە ساڵانی کۆنیشدا گوندنشەنەکانی چوار دەوری بابل، دیوارەکانی شارە مێژووییەکەیان دەڕووخاند و خشتیان لێ دروستدەکرد بۆ خۆیان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین