بكوژى راوێژى ته‌مه‌ن نۆ ساڵ ئاشكرا ده‌بێت کوردستانی

نوچه‌نێت

گوتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ئاشکرای کرد بکوژی راوێژى ته‌مه‌ن نۆ ساڵ، كه‌ چه‌ند رۆژێكه‌ له‌مه‌وبه‌ر ته‌رمه‌كه‌ى دۆزراوه‌ته‌وه‌، باوکیەتی.

ئەمڕۆ چوارشەمە 15 ئاب موقەدەم بارزان عوسمان، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بکوژی راوێژی تەمەن نۆ ساڵان، باوکیەتی.

رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو  له‌ شارى هه‌ڵه‌بجه‌، تەرمی منداڵێک لەناو بیری مزگەوتێک کە ئاوی تێدا نییە دۆزراوەتەوە ئاسەواری ئەشکەنجە و ئازاردانی بەسەر جەستەیەوە دیارە بووە. لەبارەی کوژرانی منداڵەکە گوتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ئاماژەی بەوە کرد کە باوکەکە دانی بە تاوانەکەی خۆی ناوە بەوەی کە شیشێکی هەڵگرتووە ویستویەتی منداڵەکەی بترسێنێت شیشەکە به‌ر سەری کوڕەکەی کەوتووە بەو هۆیەشەوە کوڕەکەی هەر لەوی گیانی لەدەست داوە.

بکوژی راوێژ کارمەندی به‌شى ژمێریارى بەڕێوەبەڕایەتی پۆلیسی هەڵەبجەیە، بە ناوی  “قادر سەعدی” تەمەنی ٣٨ ساڵانە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین