فڕۆكه‌یه‌كى توركیا له‌ شنگال هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر ئۆتۆمبیلێك کوردستانی

نوچه‌نێت

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌یه‌كى جه‌نگى توركیا له‌ناو بازاڕى كۆنى شنگال ئۆتۆمبیلێك ده‌كاته‌ ئامانج و له‌ ئه‌نجامدا سێ كه‌س له‌ سه‌رنشینه‌كانى ئۆتۆمبیله‌كه‌ گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و دووى تریش بریندار ده‌بن. كه‌ هه‌ر پێنج كه‌سیان سه‌ربه‌ په‌كه‌كه‌ن.

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 16ى ئاب فڕۆكه‌یه‌كى جه‌نگى توركیا له‌ناو بازاڕى كۆنى شنگال ئۆتۆمبیلێك ده‌كاته‌ ئامانج و له‌ ئه‌نجامدا سێ كه‌س گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و دووى تریش به‌ سه‌ختى بریندار ده‌بن.

ماڵپه‌ڕه‌ كوردییه‌كان له‌وانه‌ كوردستان 24 باسى له‌وه‌ كردووه‌ سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانى ئۆتۆمبیله‌كه‌ سه‌ربه‌ په‌كه‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت به‌رپرسیارێتیشیان له‌ناو ئه‌و هێزه‌ هه‌بووه‌.

ئه‌مڕۆ به‌ دوو راگه‌یێندراوى جیاواز وه‌زاره‌تى به‌رگرى توركیا كوژرانى چوار سه‌رباز و برینداربوونى سێیانى راگه‌یاند، كه‌ گوایه‌ له‌ دوو رووداوى جیاواز له‌ سنوورى هه‌رێمى كوردستان هێرشیان لە لایەن پەکەکەوە کراونەتە ئامانج.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین