وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى په‌خشى پێنج كه‌ناڵى ته‌له‌ڤزیۆنى ده‌وه‌ستێنێت کوردستانی

نوچه‌نێت

به‌گوێره‌ى بڕیارێك كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى دراوه‌، هه‌ر یه‌كه‌ له‌ كه‌ناڵه‌كانى ته‌سه‌وف، خێزان، ئاسمان، رۆژ، داهێن، له‌ په‌خشكردن ده‌وه‌ستێنرێن، به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌ په‌خشكردنى به‌رنامه‌كانى خێرخوازى سه‌رپێچیان كردووه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 16ى ئاب وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى فه‌رمانى كارگێرى بۆ وه‌ستاندنى ئه‌و  پێنج كه‌ناڵه‌ ناوخۆییه‌ داوه‌.

له‌ نووسراوێكدا  بە ژماره‌ 860 كه‌ واژووى شێروان عه‌وڵا خورشید به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى له‌سه‌ره‌، هۆكارى راگرتنى په‌خشى ئه‌و كه‌ناڵانه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، سه‌رپێچیان له‌ رێنماییه‌كانى په‌خشكردنى به‌رنامه‌ى خێرخوازى كردووه‌، وێراى ئه‌وه‌ى چه‌ندان جاریش ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌.

نووسراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى ئاماژه‌ى به‌وه‌ كردووه‌، هه‌ر ئه‌مڕۆ بڕیاره‌كه‌ ده‌خرێته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

پێشتریش وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان چه‌ند پرۆگرامێكى ترى ته‌له‌ڤزیۆنى له‌ په‌خشكردن وه‌ستاند، به‌هۆى ئه‌وه‌ى سه‌رپێچى رێنماییه‌كانیان كردبوو.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین