هونەرمەند سەلام کۆیی کۆچى دوایی کرد کوردستانی

نوچەنێت:

هونەرمەندى ناسراوى شارى هەولێر و کوردستان، سەلام کۆیی دواى ئەوەى دوێنێ بەهۆى لێدانى جەڵتەى مێشک بارى تەندروستى تێکچوو، ئەمڕۆ بەیانى کۆچى دوایی کرد.

بەرەیانى ئەمڕۆ سێشەممە (17)ى ئابى (2021)، سەلام کۆیی هونەرمەندى ناسراوى شارى هەولێر، دوێنێ ئێوارە بەهۆى لێدانى جەڵتەى مێشک و تێکچوونى بارى تەندروستى، گوازرایەوە نەخۆشخانە و لە ژێر چاودێرى وردى پزیشکى خەوێندرا.

هونەرمەند سەلام کۆیی دواى یەک شەو مانەوەى لە نەخۆشخانە، بەرەبەیانى ئەمڕۆ سێشەممە کۆچى دواییکرد.

سه‌لام كۆیی له‌ ساڵی 1955 له‌ دایكبووه‌ و زیاتر له‌ 40 ساڵه‌ له‌ بواری شانۆ و دراما كاری كردووه‌، یه‌كه‌مین به‌رهه‌می له‌ 20-2-1969 به‌شداریكردن بوو له‌ شانۆگه‌ری (چاره‌ ڕه‌ش)، سه‌لام كۆیی له‌و كاره‌ ڕۆڵی ئافره‌تێكی ده‌بینی به‌ناوی (فاتم) جگه، ‌ له‌وه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ له‌ هه‌ر كارێك به‌ شتێك ناسراوه‌ بۆ نموونه‌ له‌ "هه‌بوو نه‌بو" به‌ "عه‌زه‌ قۆڵبڕ" له‌ "تاپۆ هه‌قی چییه‌" به‌ "حاجی یادگار" ناسرابوو.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین