مەحموود محەممەد: گۆڕانکارییەکانى ناو یەکێتیمان پێ باشە کوردستانی

نوچەنێت:

گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، وەک پارتى گۆرانکارییەکانى ناو یەکێتى نیشتیمانیى کوردستانیان بە باش دەزانن، بەو مەرجەى بتوانێ بەربەستەکانى بەردەم پرۆسەى چاکسازیی نەهێڵێت.

مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەسەر داهاتووى پەیوەندییەکانیان لەگەڵ یەکێتى نیشتیمانى کوردستان ڕاگەیاند، بەتەواوى دیار نییە یەکێتی دوای ئەو گۆڕانکارییانەى ئەنجامیدا چۆن مامەڵە لەگەڵ بارودۆخی هەرێمی کوردستاندا دەکات و پەیوەندی لەگەڵ ئێمە و لایەنەکانی دیکەدا چۆن دەبێت.

دەربارەى بۆچوونى پارتى لەسەر گۆڕانکارییەکانى دواى هەشتى تەمووز لەناو یەکێتى نیشتیمانى کوردستان، مەحموود محەمەد،  دەڵێت، گۆڕانکارییەکانمان زۆر پێ باشە، ئەگەر هەنگاونان بۆ لابردنی بەربەستەکانی بەردەم چاکسازی بێت.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین