سوپاى و تورکیا و ئۆپۆزیسیۆنى سووریا حەسەکە تۆپباران دەکەن کوردستانی

نوچەنێت:

هەردوو سوپاى تورکیا و ئۆپۆزیسیۆنى سووریا، ناوچەیەکى پارێزگاى حەسەکەى ڕۆژئاوى کوردستان تۆپباران دەکەن و بەو هۆیەشەوە کوژراو بریندارى لێکەوتەوە.

ناوچەى زڕگان سەر بە پارێزگاى حەسەکە لە ڕۆژئاواى کوردستان، لە لایەن سوپاى تورکیا و ئۆپۆزیسیۆنى سووریا، تۆپباراکرن، کە لە ئەنجامدا ژن و منداڵێک  بوونە قوربانى و (16) هاووڵاتى دیکەش برینداربوون.

ئارام حەنا، وتەبێژی هەسەدە بە رووداوی راگەیاند، لە چەند رۆژی ڕابردوو سوپای تورکیا و چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا هێرشەکانیان لە سنووری تلتەمر و زڕگان لە پارێزگای حەسەکە زیادکردووە، لە ئەنجامدا خەڵکێکى زۆر سڤیل کوژراون و برینداربوونە.

دەشڵێت، 16 هاووڵاتى بریندار گەیێندراونەتە نەخۆشخانەکان، بەشێک لە بریندارەکانیشمان رەوانەی نەخۆشخانەکانی حەسەکە و قامشلۆ کردوون.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین