لاهور شێخ جەنگى چووە بەردەم دادگا کوردستانی

نوچەنێت:

لاهور شێخ جەنگى، هاوسەرۆکى یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان، ئەمڕۆ لەگەڵ براکانى لەبەردەم دادگاى چوارى لێکۆڵینەوەى (4)ى سلێمانى ئامادەبوون.

ئەمڕۆ چوارشەممە (18)ى ئابى (2021)، چەند وێنەیەکى لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکى یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان بڵاوبوویەوە، کە لەگەڵ هەریەک لە ئاسۆ شێخ جەنگی، پۆلاد شێخ جەنگی، ئاكۆ شێخ جەنگی چوونە بەردەم دادوەر، لە دادگاى لێکۆڵینەوەى سلێمانى (4)دا.

چوونى لاهور شێخ جەنگی و براكانی بۆ بەردەم دادگا، لە دواى رووداوەکانى هەشتى تەممووزى ناو یەکێتى نیشتیمانى کوردستان دێت، کە تێیدا پافڵ تاڵەبانى سەرجەم دەسەڵاتەکانى لە لاهور شێخ جەنگى ساندنەوە و خۆى وەک سەرۆکى یەکێتى ناساند.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین