لاهور شێخ جه‌نگى: دادوه‌ر بڕیارى ئازادكردنى من و براكانمى دا کوردستانی

نوچه‌نێت

لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا ئاشكراى ده‌كات ئه‌مڕۆ خۆى و براكانى چوونه‌ته‌ دادگا و دادوەر بڕیاری ئازادکردنی ئەوانی داوە.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 18ى ئاب لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان په‌یامێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا ئاشكراى ده‌كات، كه‌ ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ براكانى چوونه‌ته‌ به‌ر ده‌م دادوه‌ر و دادوه‌ریش بڕیاره‌ى ئازادكردنى ئه‌وانى ده‌ركردووه‌.

لاهور شێخ جه‌نگى په‌یامه‌كه‌ى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ له‌ به‌شێكى هاتووه‌، "بۆیە دوای پیلانگێڕییەکەی ٨ـی تەمووز بە مەبەست چەند تۆمەتێک ئاراستەی ئێمە و براکانم کرا، هەر بۆیە ئەمڕۆ من و براکانم چووینە دادگای سلێمانی و لە بەردەم دادوەرە بەڕێزەکاندا ئامادەبووین بۆ وەڵامدانەوەی ئەو تۆمەتانەی ئاراستەمان کرابوو، دوای وەرگرتنی وتەکانمان و پێشکەشکردنی بەڵگە یاساییەکانمان و سەلماندنی بێتاوانی خۆمان، دادوەری بەڕێز بڕیاری ئازادکردنی داین".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین