پەرلەمانتارێك: پڕۆژە یاساكه‌ى سه‌رۆك كۆمار تەنیا پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنە کوردستانی

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

شەوی رابردوو د. بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق پڕۆژە یاسایەکی نوێی سزادانى پێشنیار کرد. سەلیم شوشکەیی ئەندامی لیژنەی یاسایی له‌ پەرلەمانی عێراق لەو بارەیەوە لە لێدوانیکی بۆ نوچەنێت دەڵێت، "ئەو پڕۆژە یاسایە لە ئێستادا تەنیا زیاتر بۆ پروپاگەندەی هەڵبژاردنە"

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ی ئاب، سەلیم شوشکەیی ئەندامی لیژنەی یاسایی له‌ پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی بۆ ماڵپەری نوچەنێت گووتی، "پرۆژە یاسایەکی سزای نوێی عێراقی پێشکەش کراوە. جۆرێکە لە یاسای سزادانی نوێ بەشێکی هەر یاسا کۆنەکەیە و بەشەکەی تری دەستکاری کراوە. من پێموایە بۆ خولی ئێستای پەرلەمان ئەو یاسایە زیاتر لە پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن دەچێت. چونکە دەزانرێت ئەو خولەی ئێستای پەرلەمان ناتوانێت هیچ پرۆژە یاسایەک تاوتوێى بكات و خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ بکات و لە خوێندنەوەی سێیەمدا دەنگی لەسەر بدات، لە کاتێکدا مانگێک و شتێک تەمەنی پەرلەمان ماوە. یانی کەمتر لە دوو مانگ تەمەنی پەرلەمان ماوە".

سه‌باره‌ت به‌ بۆچوونى خۆى له‌سه‌ر پێشنیاركردنى پڕۆژه‌ یاساكه‌، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌ ده‌ڵێ، "لام وایە جۆرێکە لە بانگەشە، دەتوانرێت سەرۆک کۆمار پرۆژە یاسای جۆراوجۆر پێشکەش بە پەرلەمان بکات و گۆڕانکاری لە عێراق بکات، ئەو پرۆژە یاسایە گرنگی خۆی هەیە، بەڵام بۆ ئەو قۆناغەی ئێستای پەرلەمان نابێت چونکە دەرفەتی پەسەندکردنی نییە".

یاساى سزادانى عێراقى له‌ ساڵى 1969 دانراوه‌ و دووجار گۆڕانكارییه‌كى كه‌مى تێدا كراوه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین