ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئیمارات كۆده‌بێته‌وه
نوچەنێت:
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه (18)ی ئابی (2021) ماڵپه‌ڕی (ئاڕتی) بڵاویكرده‌وه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان پێشوازیكرد له شێخ ته‌حنون بن زاید ئال نیهانی راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی و شاندی یاوه‌ری كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دوو قۆڵیان ئه‌نجامدا، له‌و كۆبوونه‌وه‌یەدا باسیان له به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی نێوان توركیا و ئیمارات كرد، له بواره‌كانی بازرگانی و ئابووری و هه‌لی وه‌به‌رهێنان و گواستنه‌وه و وزه، كه به جۆرێك بێت له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا وڵات‌دا بێت.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس له چه‌ند پرسێكی تری گرنگی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو وڵات كرایه‌وه.
له‌و سه‌ردانه‌دا شێخ ته‌حنون سڵاوی خه‌لیفه بن ئال زاید و محمد بن ئال زایدی جێنشینی ئه‌بوو زه‌بی و سه‌ركرده‌ی باڵای هێزه چه‌كداره‌كانی گه‌یانده سه‌رۆكی توركیا.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك توركیا و ئیمارات ناكۆكن، له‌سه‌ر چه‌ندین دۆسه‌ی په‌یوه‌ست به سووریا و لیبیا و چه‌ند دۆسه‌یه‌كی تری په‌یوه‌ست به دۆخی ناوچه‌كه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment