شێخ جەعفەر: لە ماوەى ساڵێکدا هێزەکانى پێشمەرگە یەکدەگرنەوە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ پێنجشەممە (19)ى ئابى (2021)، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جیگرى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ کاروبارى سەربازى بە دەنگى ئەمەریکا ڕاگەیاند، لە یەکەکانى (70 و 80) چه‌ند لیوایه‌ک ئاماده کراوه‌و دووباره ده‌چنه‌سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه چونکه ده‌بێت لیوا به لیوا ڕێکبخرێت به‌پێی یاسا‌و ڕێنماییه‌کانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بچێته‌وه سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، جاران ڕێگریه‌ک هه‌بوو به‌ڵام ئێستا به‌شی زۆری ڕێگرییه‌کان له‌به‌رده‌می ئه‌و پرۆسه‌یه نه‌ماوه، ئومێدێکی زۆر هه‌یه بۆئه‌وه‌ی بتوانیین له‌ماوه‌یه‌کی کورت‌دا سوپایه‌کی یه‌کگرتووی پێشمه‌رگه دروست بکەین.
لەبارەى چاکسازییەکان لەناو هێزە ئەمنییەکان، جێگرى سەرۆکى هەرێمى کوردستان گووتیشى، چاکسازى ته‌نها شمولی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ناکات ئه‌وه قۆناغی یه‌که‌مه شمولی پێشمه‌رگه ده‌کات، ده‌بێت ڕیفۆرم له هێزه‌کانی ناوخۆ بکرێت له پۆلیس بکرێت، له ئاسایش .
لە بارەى هۆکارى دواکەوتنى یەکگرتنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا ئاماژەى بەوەکرد، هەندێ ڕووداوه بووە هۆى ئەوەى هێزی پێشمه‌رگه یه‌کنه‌گریتەوە، لەوانە شەڕى داعش، کە تەواوى هێزەکانى پێشمەرگە چوونە سەنگەرەکانى بەرگرى، ئەمەیش وایکرد نەپڕژینەسەر یەکخستنەوەى هێزەکاتى پێشمەرگە هیچ کاتێک نه‌توانراوه و نه‌پرژاوه‌ته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که بڵێین ده‌توانیین هه‌وڵبده‌ین هێزی پێشمه‌رگه یه‌کبخه‌ینه‌وه،
دەشڵێت، بەرنامەیەک هەیە بۆ یەکگرتنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە ده‌توانم بڵێم له‌ماوه‌یه‌کی کورت‌دا ده‌کرێت ئه‌و ماوه کورته‌ش له ساڵێک زیاتر تێپه‌ڕێت یان تێنه‌په‌ڕێت کە هێزەکانی پێشمەرگە بەتەواوی یەکبگرنەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment