سەرۆکى هەرێمى کوردستان: دەبێ عاشوورا ببێتە پاڵنەرێک بۆ سڕینەوەى بیرى تووندئاژۆیى کوردستانی

نوچەنێت:

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بە بۆنەى یادى عاشوورا لە تویتێکدا ڕایدەگەیێنێت، دەبێ عاشوورا ببێتە پاڵنەڕێک بۆ سڕینەوەى بیر و رۆشنبیریى تووندئاژۆیی و وەلانانی ناکۆکییەکان.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە (19)ى ئابى (2021)، نێچیرڤا بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە تویتێکدا داوا دەکات ڕۆژى یادى عاشوورا بکرێتە پاڵنەرێک بۆ سڕینەوەى بیرى تووندئاژوویى و پێکەوەژیان.

سەرۆکى هەرێمى کوردستان جەختیشکردۆتەوە، پێویستە یادى عاشوورا ببێتە ئیلهامێک بۆ بەهێزکردن و سووربوون لەسەر خۆشەویستی و بنەماکانی لێبوردەیی پێکەوەژیان نێوان سەرجەم پێکهاتەکانی گەل، بەمەبەستی بەرقەرارکردنی سەقامگیریی لە وڵاتەکەمان.

دەشڵێت، خوازرین خوازیارە تەواوی گەلانی جیهان لە ئاشتی و خۆشگوزەرانی دابن. 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین