قوباد تاڵەبانى باس لە هەنگاوەکانى بە ئەلیکترۆنیکردنى حکوومەتى هەرێم دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

جێگرى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لە فیستیڤاڵى تەکنەلۆژى تێکفێست بۆ داهێنان ڕاگەیاند، حکوومەتى هەرێم بەرەو حکوومەتێکى ئەلیکرۆتى و دیجیتاڵى دەڕوات و بەنیازیشن لە ڕێگەى بەرنامەیەکەوە چەندین خزمەتگوزار بۆ هاووڵاتییان بە ئەلیکترۆنى بکرێ.

ئەمڕۆ شەممە (21)ى ئابى (2021)، قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لە فیستیڤاڵى تەکنەلۆژى تێکفێست دەڵێت، دەستمان بە هەنگاوەکانى بە ئەلیکترۆنیکردنى حکوومەتى هەرێمى کوردستان کردووە و ناشبێت ئەم هەنگاوە زیاتر دوابکەوێت.

لەبارەى ئامانجى ە ئەلیکترۆنیکردنى حکوومەتى هەرێم، قوباد تاڵەبانى ئاشکرایدەکات، بۆ گێرانەوەى کاتە بۆ هاووڵاتییانى هەرێمى کوردستان، هەروەها نەهێشتنى رۆتیناتە لە سەرجەم فەرمانگەکانى حکوومەتى.

دەشڵێت، بۆ نموونە ئەگەر تۆ داواکارییەک بە کاغەز پێشکەش بە فەرمانگەیەک بکەیت لە هەرێمى کوردستان، ڕەنگە بە سێ ڕۆژ تەواو نەبێت و ئەو هاووڵاتییە دەبێ دەیان ژوور بکات بۆ ئەوەى کارەکەى تەواو بێت.

جێگرى سەرۆکى حکوومەتى هەرێم دەشڵێت، پڕۆژە ئەلیکترۆنییەکەى حکوومەتى هەرێم، میزاجى بەڕێوەبەرەکان لە کارکردن و ئیمزاى زۆرى فەرمانگەکان ناهێڵێت، چونکە ئەم پڕۆژەیە 100 خزمەتگوزارى ئەلیکترۆنى لە خۆ دەگرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین