گەشتى فەریزەى عومرەکردن بۆ سعوودیە دەستیپکرد کوردستانی

نوچەنێت:

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێم رایدەگەیێنێت، ئەمڕۆ یەکەمین کاروانى عومرەکارانى هەرێمى کوردستان بە مەبەستى بەجێگەیاندنى فەیزەى عومرە بەرەو سعوودیە بەڕێکەوتن.

ئەمڕۆ شەممە (21)ى ئابى (2021)، شێخ نیاز راغب نه‌قشبه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ى هەرێم ڕاگەیاند، دووبارە گەشتى فەریزەى عومرەکردن دەستپێکردەوە و بۆ ئەم مەبەستەش یەکەم کاروانى عومرەکانى کوردستان کە ژمارەیان (94) هاووڵاتى بوون بەڕێکەوتن بۆ وڵاتى سعوودیە.

به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومره‌ روونیشکردۆتەوە، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف هه‌موو كارئاسانییه‌ك ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و هاووڵاتییانەى کە دەیانەوێ لە هه‌رێمی كوردستانەوە سەفەرى وڵاتى سعوودیە بکەن بۆ ئەنجامدانى فەریزەى عومرە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین