یەکێتى ئاڵا تاڵەبانى لە رێزى بازنەى کاندیدەکانى کەرکووک دوورخستەوە کوردستانی

نوچەنێت:

یەکێتیى نیشیتمایى کوردستان لە سنوورى بازنەى کەرکووک ئاڵا تاڵەبانى لە ریزى کاندیدەکانى کەدووردەخاتەوە لە کەرکووک و دلانى غەفوورى لە شوێنى دادەنێت و داواش لە ئەندامانى دەکات تەنها دەنگ بە شەش کاندیدە فەرمییەکەى یەکێتى بدەن.

بەپێى نووسراوێکى لیژنەى باڵاى هەڵبژاردنەکانى یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان، ناوى سەرجەم کاندیدانى سنوورى بازنەى کەرکووک و سەلاحەدین بڵاوکردەوە، کە تێدا یەکێتى شەش کاندیدى لەو بازنە دەبێت.

بەگوێرەی ئەو نوسراوەی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئاڵا تاڵەبانی لە لیستی هاوپەیمانی کوردستان دور خراوەتەوە و لە شوێنی دیلان غەفور دانراوە.

داواش لە ئەندامانى یەکێتى کراوە تەنها بانگەشە بۆ ئەم کاندیدانە بکەن، هەروەک لە نووسراوەکەدا هاتووە، "بەپێچەوانەوە لێپرسینەوە لەو هەڤاڵانە دەکرێت کە بانگەشەی هەڵبژاردن و کەمپەین بۆ هەر کاندیدێکی دیکە لە دەرەوەی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بکەن."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین