مامۆستایەک بە هۆى ئاگرەوە گیان لەدەستدەدات کوردستانی

نوچەنێت:

بە هۆى ئاگرکەوتنەوە لە ماڵەکەیدا، لە سەروچاوەى شارۆچکەى بێتواتە، مامۆستایەک گیان لەدەستدەدات.

شەوى ڕابردووى ڕۆژى یەکشەممە(22)ى ئاب، دواى ئەوەى ئاگر بە هۆکارێکى نادیار لە ماڵێک دەکەوێتەوە، بە هۆیەوە هاووڵاتییەک کە پیشەى مامۆستایە و تەمەنى (41) ساڵە بە ناوى (محەممەد سەروچاوەیى) گیان لەدەستدەدات.

نەقیب عەلی قادر، وتەبێژی پۆلیسی بەرگری شارستانی راپەڕین بە کوردستان24ی ڕاگەیاند، ئەو مامۆستایەى گیانی لەدەستداوە باوکی سێ منداڵە، لەکاتی رووداوەکە تەنها خۆی لە ماڵەوە بووە، دوای رووداوەکە خەڵک و تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لەوێ کەسێکی دیکەش سوتاوە.

گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی راپەڕین دەشڵت، لە کاتی کەوتنەوەی ئاگرەکە بە تەنها لە ماڵ بووە و بۆ رزگارکردنی گیانیشی پەنای بردووەتە بەر بەیتونە و سەربان، بەڵام دەرگای بۆ نەکراوەتەوە لەبەر زوو تەشەنەکردنى ئاگرەکە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین