پریانکا چۆپرا لەگەڵ سیلین دیۆن دەردەکەوێ رەنگاورەنگ

لاڤین عومەر: نوچەنێت

پریانکا چۆپرا ئەکتەری بەناوبانگی هیندی دەستی بە کۆمەڵێک کاری هونەری کردووە لە یەکێک لە کارەکانی لەگەڵ سیلین دیۆن ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی دەردەکەوێت.

گۆڤاری سیدتی کە گۆڤارێکی تایبەتە بۆ کاروباری خانمان، دوێنی یەکشەممە ٢٢ئاب، راپۆرتێکی لەسەر کارەکانی هونەرمەند پریانکا بڵاو کردۆتەوە. باس لەوە دەکات ئەو ژنە هیندییە بە کۆمەڵێک کاری هونەری و بازرگانی سەرقاڵە.

گۆڤارەکە نووسیوتی، ئێستا لە لەندەن پریانكا خه‌ریكى وێنه‌گرتنى درامایەکە بەناوی (cit adel) کە دراماکە تایبەتە بە سەرکێشی و سیخوری. لەگەڵ فیلمێکی بیانی بە ناوی (text for you )  کە لەم درامایەدا سیلین دیۆن گۆرانبێژى بەناوبانگ بەشدارە، لەگەڵ فلیمێکى تر له‌ بۆلیۆد بە ناوی ( jee lee zaraa).

جگه‌ له‌مانه‌یش دوور لە کاره‌ هونەرییەکانی پریانكا چۆپرا رێستوڕانتێکی هیندى له‌ ئه‌مریكا کردۆتەوە بە ناوی (سۆنا)، ماوەیەکیش لەمەوبەر یاداشتەکانی به‌ ناونیشانى "ته‌واونه‌كراو" بڵاوکردۆتەوە.


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین