هەشت گوندى سنوورى پێنجوێن بۆردوومان دەکرێت کوردستانی

نوچەنێت:

چەند گوندێکى سنوورى پێنجوین لەلایەن فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوان بۆردوومانکران، بەڵام هیچ زیانێکى گیانى نەبووە.

ئەمڕۆ سێشەممە (24)ى ئابى (2021)، کاتژمێر شەشى بەیانى، بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان چەندین گوندى پێنجوین بۆردوومانکرا، زانا رەحمان، قایمقامی پێنجوێن بە رووداوی راگەیاند، بۆردوومانەکە (20) خولەکی خایاندووە و ئەو شوێنانەی کراونەتە ئامانج، ناوچەی کشتوکاڵین.

قایمقامی قەزای پێنجوێن راشیگەیاند، زیانی گیانی نەبووە، بەڵام بۆردومانەکە ترس و دڵەڕاوکێی خستووەتە دڵی خەڵکی ناوچەکە، چونکە ئەو ناوچانەی بۆردومان کراون، لەوەڕگای ئاژەڵانن و شوێنی کار و کەسابەتی گوندنیشینانە.

تا ئێستا نازاندرێت ئەم فڕۆکەیە سەر بە کام وڵاتە، بەڵام ئەو گوندانەى ئەمڕۆ بۆردوومانکراون بریتین لە گوندەکانی: خونیانە، ئۆمەرەسێنان، بناویان، کانی میران، وریاوە، ساڵیاوە و قزڵجە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین