یەکگرتوو: كەسانێك كەیەكگرتووبوون، هەلی بازاڕی هەڵبژاردن ئەقۆزنەوەو خۆیان عەرزی حزبی دەسەڵات دەكەن
نوچەنێت:
ئەمڕۆ سێشەممە (24)ى ئابى (2021)، ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان لە ڕاگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و تیێدا هاتووە، "ماوەیەكە كەسانێك كەیەكگرتووبوون و ساڵانێكە كەناریان گرتوەو هیچ پابەندیەكیان بەیەكگرتوەوە نەماوە، هەلی بازاڕی هەڵبژاردن ئەقۆزنەوەو خۆیان عەرزی حزبی دەسەڵات ئەكەن و ئەوانیش بێ پەروا پێشوازیان لێ ئەكەن."
دەقی ڕاگەیەندراوى یەكگرتوی ئیسلامیی كوردستان:
بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان رونكردنەوەیەك
ماوەیەكە كەسانێك كەیەكگرتووبوون و ساڵانێكە كەناریان گرتوەو هیچ پابەندیەكیان بەیەكگرتوەوە نەماوە، هەلی بازاڕی هەڵبژاردن ئەقۆزنەوەو خۆیان عەرزی حزبی دەسەڵات ئەكەن و ئەوانیش بێ پەروا پێشوازیان لێ ئەكەن ..!!
ئێمە لەم ویستگەدا وێڕای نیگەرانی ئەم چارەنوسە بۆ ئەو بەرێزانەی ساڵانێك هاورێ و هاوبیر بوین و لە ماڵی یەكگرتوو دا بونەتە خاوەنی پۆست و پلەی زانستی و ئیداری وحیزبی، دەخوازین عاقبەتیان بەخێر بگەرێ .. هەروا ركابەرو دۆستانی یەكگرتو دڵنیادەكەینەوە كە كاروانی شكۆداری چاكسازی و میانرەوی یەكگرتوو بەم سیناریۆیانە زیان ناكات و جەماوەرەكەی هەڵناخەلەتێ و دڵقایمتر دەبێ و بەردەوامەو سەدان گەنجی خوێندەوارو خوێنگەرمی ئامادەیە بۆ جێگەیان ..!
شەكاوەبێ ئاڵای ئازادی وبرایەتی ودادپەروەری
ئەنجومەنی جێبەجێكردنی
یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment