چەند گوندێکى سنوورى ناحیەى قوشتەپە هاوەنباران دەکرێن کوردستانی

نوچەنێت:

چەند هاوەنێک بە ئاراستەى هەولێر دەهاوێژرێن و لە سنوورى چەند گوندێکى ناحیەى قوشتەپە دەکەوێتەخوارەوە و تا ئێستا سەرچاوەى نەزانراوە لە کوێیەوە هاوێژراون.

ئەمڕۆى ئێوارەى (24)ى ئابى (2021)، ستار ئاغا عومەر، بەڕێوەبەری ناحیەی قوشتەپە بە رووداوى ڕاگەیاند، چەند هاوەنێک لە سنوورى ناحیەى قوشتەپە لە گوندەکانی دۆڵەبەکرە، دۆڵەزە، عەلیاوا، تەتەراوە و باشتەپە کەوتنە خوارەوە، هاوەنەکان بە چۆڵەوانی کەوتوون و هیچ زیانێکی ماددی و گیانییان نەبووە.

بەڕێوەبەرى ناحیەى قوشتەپە روونیشکردەوە، لە ئێستادا هێزەکانى ئاسایش سەرقاڵى لێکۆڵینەوەن و بەپێى زانیارییەکانى ئاسایش هاوەنەکان لە ناحیەى دوبزەوە ئاراستەى قوشتەپە کراون.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین