جوانییه‌كه‌ى ئایشواریا نهێنى خۆى هه‌یه‌ رەنگاورەنگ
هەر كه‌سێك له‌ ئێمە به‌ ئه‌كته‌رێك سەرسامە، بەڵام هیچ کەس نییە بە جوانی ئایشواریا راى ئەستێرەی بۆلیود سەرسام نەبووبێت و پێی جوان نەبێت. ئەو ئه‌ستێرەیه‌ى كه‌ هه‌رچه‌نده‌ ده‌چێته‌ ته‌مه‌نه‌وه‌ به‌ڵام پیرنابێ.

 

ئامادەکردنی؛لاڤین عومەر

ئایشواریا تەمەنی ٤٧ ساڵە بووکی ئه‌كته‌رى به‌ناوبانكى جیهان ئه‌میتاب باچنه‌. ئایینەکەی بوزییە و خاوەنی منداڵە. لە دیمانه‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى باس لە نهێنی پیرنەبوونی و جوانی خۆی دەکات.

ئایشواریا دەڵێت، "بۆئەوەی بەردەوام بە جوانی بمێنیتەوە گرنگی بە زەیتە تایبەته‌كان بدەن بۆ رووخسار و قژ، کە لە هەمان کاتدا بۆنێکی خۆش بە قژ ده‌به‌خشێت و سیمایەکی جوانیش دەبەخشێت".

بۆ هێشتنه‌وه‌ى جوانى ئاوێكى زۆر بخۆنه‌وه‌
 

سه‌باره‌ت به‌ خواردنه‌كانیش دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ بڕێكى زۆر ئاو ده‌خواته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ سه‌وزه‌، له‌ چه‌ند خۆراكێكیش خۆى به‌دوور ده‌گرێت، وه‌ك شەکر، خوێ، گۆشت، خواردنەوە گازییەکان، خواردنی تیژ، قاوە".

ئایشواریا راى له‌ساڵى 1973 له‌ هیند له‌دایكبووه‌ و له‌ ساڵى 1994 بوو به‌ شاجوانى جیهان و دواتر ده‌ستى به‌كارى هونه‌ریى كردووه‌ و وه‌ك ئه‌كته‌رێكى به‌ناوبانگى بۆلیود ناسراوه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین