سه‌رۆك بارزانى و مالیکی دووپاتى له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردن له‌ واده‌ى خۆى ده‌كه‌نه‌وه‌ کوردستانی

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى پێشوازى له‌ نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا كرد و له‌ دیدارێكدا دووپاتیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌، ده‌بێت هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق له‌ واده‌ى خۆى به‌ڕێوه‌ بچێت.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 25ى ئاب سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى پێشوازى له‌ نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا و سه‌رۆكى پێشووترى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق كرد.

له‌ راگه‌یێندراوێكدا باره‌گاى بارزانى باسى له‌ ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ كردووه‌ و گوتوویه‌تى، له‌ دیداره‌كه‌ "بارودۆخی سیاسی لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەكە و هەڕەشەكانی تیرۆر و تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ كرا".

هه‌ر له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌ى باره‌گاى بارزانى هاتووه‌، "لەو كۆبوونەوەیەدا ڕۆشنایی خرایە سەر هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق و هەردوو لا جەختیان لەوە كردەوە كە بۆئەوەی هەڵبژاردن ببێتە هۆی سەقامگیری و ڕاستەڕێبوونی پڕۆسەی سیاسی، پێویستە هەڵبژاردنەكان لە وادەی خۆی ئەنجام بدرێت و گەرەنتی ئەوەش هەبێت كە هەڵبژاردنێكی پاك و ئازاد و دادپەروەرانە لە ژینگەیەكی ئارام و دوور لە دەسكاری بەڕێوەبچێت و هەروەها هەموو لایەكیش ڕێز لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان و ئیرادەی گەل بگرن".

ئه‌مڕۆ نوورى مالیكى گه‌یشته‌ هه‌ولێر و بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و مه‌كته‌بى سیاسى پارتى كۆببێته‌وه‌.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین