وەزارەتى پەروەردە: کتێبەکانی پەروەردەی ئیسلامی نە لابراوە و نە لاشدەبرێت کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى پەروەردەى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لەسەر لابردنى کێتبى پەروەردەى ئیسلامى لە قۆناغەکانى خوێندن ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەو و دەڵێت، " ئەو بابەتە هیچ بنەمایەکی نییە و دوورە لە ڕاستییەوە."

ئەمڕۆ شەممە (28)ى ئابى (2021)، وەزارەتى پەروەردە لە ڕاگەیێندراوەکەیدا ئاماژە بەوەدەکات، "سەبارەت بە ئەو دەنگۆیانەی بڵاو بۆتەوە دەربارەی لابردنی کتێبی پەروەردەی ئیسلامی لە قۆناغەکانی خوێندن، بە هەموولایەکی ڕادەگەیەنین کە ئەو بابەتە هیچ بنەمایەکی نییە و دوورە لە ڕاستییەوە کتێبەکانی پەروەردەی ئیسلامی نە لابراوە و نە لاشدەبرێت."

 

دەقى راگەیێندراوى وەزارەتی پەروەردە: 

سەبارەت بە ئەو دەنگۆیانەی بڵاو بۆتەوە دەربارەی لابردنی کتێبی پەروەردەی ئیسلامی لە قۆناغەکانی خوێندن، ئێمە وەکو وەزارەتی پەروەردە بە هەموولایەکی ڕادەگەیەنین کە ئەو بابەتە هیچ بنەمایەکی نییە و دوورە لە ڕاستییەوە کتێبەکانی پەروەردەی ئیسلامی نە لابراوە و نە لاشدەبرێت و نەهیچ بەرنامەیەکیشمان بۆ ئەم بابەتە هەیە، بەڵکو بایەخ و گرنگی زۆریشی پێدراوە، بەداخەوە هەندێک کەس ئەم بانگەشەیە دەکەن کە وەک کەرەستەیەکی سیاسی و بۆ مەرامی هەڵبژاردن بەکاری دەهێنن . 

وەزارەتی پەروەردە 

٢٨ ی ٨ ی ٢٠٢١

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین

ئەمانەش ببینە