فڕۆکەیەکى تورکیا ئۆتۆمبێلێکى پەکەکەى بۆردوومان کرد کوردستانی

نوچەنێت:

فڕۆکەکەکانى تورکیا دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆ، لە ناحیەى ژاراوە لە سنوورى قەزاى پشدەر ئۆتۆمبێلێکى هێزەکانى پەکەکەى بۆردوومان کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە (30)ى ئابى (2021)، لە سنوورى ناحیەى پشدەر، فڕۆکەکانى تورکیا، ئۆتۆمبێلێکى جۆرى تیۆتاى هێزەکانى پەکەکەى بۆردوومان کرد، پێشبینى دەکرێت سەرنشینەکانى تیۆتاکە گیانیان لەدەست دابێت.

ئەگەرچى تاوەکو ئێستا زیانە گیانییەکانى بۆردوومانى فڕۆکە تورکییەکە بە تەواوى نازانرێ، بەڵام بە هۆى ئەو بۆردوومانەکە پووش و پاوانى ناوچەکە ئاگرى تێبەربووە.

هەروەها ئەو شوێنەى تیۆتاکەى هێزەکانى پەکەکەى تێدا بۆردومانکرا، دەکەوێتە سنووری ناحیەی ژاراوەی سەر بە قەزای پشدەر و رێگەی سەرەکی ژمارەیەک گوندی بناری قەندیلی لەسەرە.

جێگەى ئاماژەیە، تا ئێستا میدیاى پەکەکە بۆردوومانکردنى گەریلاکانیان لە سنوورى ناحیەى پشڕاست نەکردۆتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین