کۆبوونەوەى هاوسەرۆکانى یەکێتى بەردەوام دەبێت کوردستانی
لەسەر کێشەکانى ناو یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان، کۆبوونەوەکانى نێوان هاوسەرۆکانى یەکێتى دەستپێکردەوە، ئەندامێکى سەرکردایەتی ئەو حیزبەش ڕایدەگەیێنێت، کۆبوونەوەکان بە نێوەندگیرى ئەمەریکا و ئێران بووە.

ئەمڕۆ دووشەممە (30)ى ئابى (2021)، لەسەر کۆبوونەوەکانى دوێنێ شەوى باڤڵ تاڵەبانى و لاهور شێخ جەنگى، هاوسەرۆکانى یەکێتى، لەتیف نێروەیی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی دەڵێت، بە نێوەندگیریی شاندێکی باڵای ئەمریکا کۆبوونەوەکە ئەنجامدراوە.

لەتیف تێروەریى ئاماژە بەوەشدەکات، چەندین لایەن و کەسایەتى سیاسى و ئایینى هەوڵى نیوەندگیریان داوە، دەشڵێت، پێش چەند رۆژێکیش کۆماری ئیسلامیی ئێران هەولێداوە هەردوو لایە ڕێکبکەون و نێوماڵى یەکێتى یەکبخە.

لە بارەى ئەنجامى کۆبوونەوەکەى دوێنێ شەوى هاوسەرۆکانى یەکێتى، ئەو ئەندامەى سەرکرایەتیى یەکێتى گووتیشى، هەردوولا بڕیاریانداوە کۆبوونەوەکان بەردەوام بن، ئەمەیش هەنگاوێکى گرنگە بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانى ناو یەکێتى.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین