له‌سه‌ر پشكى كورد هۆشداریى به‌ به‌غدا ده‌درێت کوردستانی
سه‌لیم هه‌مزه‌ په‌رله‌مانتارى كورد هۆشداريى به‌ حكومه‌تى عێراق ده‌دات و ده‌ڵێ " تێپه‌ڕاندنى بودجه‌ى عێراق بێ ره‌زامه‌ندى كورد واته‌ى دووركه‌وتنه‌وه‌ى كورد له‌ عێراق ده‌گه‌ینێ".

نوچه‌نێت
ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌م نۆى شوبات لێدوانێكى سه‌لیم هه‌مزه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاساییه‌ له‌ په‌رله‌مانى عێراق و له‌ فراكسیۆنى كۆمه‌ڵى ئیسلامییه‌.

سه‌لیم هه‌مزه‌ له‌ لێدوانه‌كه‌ى ده‌ڵێ، "تێپه‌ڕاندنى بودجه‌ به‌ بێ ره‌زامه‌ندى كورد واتاى دووركه‌وتنه‌وه‌یه‌تى و په‌نا بۆ ده‌وڵه‌تانى تر ببات".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌ دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ تێپه‌ڕاندنى بودجه‌كه‌ بێ كورد زۆر ترسناكه‌ و  به‌ بڕواى ئه‌و هێشتا پێكهاته‌ى سوننه‌ و شیعه‌ له‌ قۆناغى تایفه‌گه‌رییدان.

دوێنێش په‌رله‌مانتارێكى ره‌وتى سه‌در هۆشدارى دا له‌وه‌ى نابێت به‌غدا بودجه‌ى عێراق بێ ره‌زامه‌ندى كورد تێپه‌ڕێنێ، چونكه‌ ئه‌مه‌ كاریگه‌رى ده‌بێت بۆ سه‌ر هه‌ڵبژاردن و پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتووى عێراق.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین