به‌رپرسانی شاره‌وانی، ئاگاداری ورده‌كاری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كاركردن له شه‌قامی (150) مه‌تری نین
لاڤین عومه‌ر، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
ڕۆژی (4/نیسان/2017) نه‌ورۆز مه‌ولود وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له پرێسكۆنفرانسێكدا، باسی شه‌قامی (150) مه‌تری هه‌ولێری هێنایه به‌ر باس و ئاشكرای كرد، پرۆژه‌كه له ماسته‌رپلانی شاری هه‌ولێردا هه‌یه، نه‌ورۆز مه‌ولود ئه‌وه‌یشی گوت، پرۆژه‌كه ده‌كه‌وێته ناو ماسته‌ر پلانی شاری هه‌ولێر و به‌وه‌یش وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ئه‌نجامی ده‌دات، دوای ساڵێك و پێنج مانگ و (22) ڕۆژ، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی ئه‌وكاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕێوڕه‌سمێكدا، به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌كه‌ی دانا و به گرنگییه‌وه باسی له پرۆژه‌كه كرد، هه‌روه‌ها ئامانجی كابینه‌كه‌ی له په‌ره‌پێدانی ڕێگه‌وبانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان خسته‌ڕوو.
ئێستا به‌شێك له پرۆژه‌ی شه‌قامی (150) مه‌تری ته‌واو بووه، كه ڕێگه‌ی به‌حركه به شه‌قامی هه‌ولێر-شه‌قڵاوه ده‌گه‌یه‌نێت، ڕۆژی (27/ئاب/2021)یش فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ڕایگه‌یاند، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕه‌زامه‌ندی پیشانداوه، بۆ ده‌ستپێكردن و ته‌واوكردنی به‌شێكی تری شه‌قامی (150) مه‌تری، كه شه‌قامی هه‌ولێر- شه‌قڵاوه‌وه، به شه‌قامی هه‌ولێر-كۆیه ده‌گه‌یه‌نێت و درێژییه‌كه‌یشی (7.2) کیلۆمەتر دەبێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی نوچه‌نێت، تا ئێستا ورده‌كاری گوژمه‌ی تێچوون و واده‌ی ده‌ستپێكردنی كاره‌كانی ئه‌و به‌شه‌ی شه‌قامه‌كه، كه ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دراوه، به به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌گه‌یشتوون، له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت، كوردۆ شابان به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی، ڕایگه‌یاند، واده‌ی ده‌ستپێكردن و ماوه‌ی ته‌واوكردنی پرۆژه‌كه، تایبه‌ته به كۆمپانیای جێبه‌جێكار، ئه‌وان ده‌توانن ده‌ستنیشانی بكه‌ن و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ناتوانێت ئه‌و واده‌یه ڕابگه‌یه‌نێت، به‌ڵام وه‌ك ئه‌و گوتی، "هه‌رچه‌نده كاته‌كه‌ی دیاریكراو نییه و په‌یوه‌سته به سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێره‌وه، به‌ڵام ڕه‌نگه له هه‌فته‌كانی داهاتوودا، ده‌ست به كاره‌كانی ته‌واوكردنی ئه‌و به‌شه‌ی شه‌قامه‌كه بكرێت".
به‌گوێره‌ی ماسته‌رپلانی شاری هه‌ولێر، شه‌قامی (150) مه‌تری، ده‌كه‌وێته ناو سنووری شاره‌كه و به‌مه‌یش ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌كه‌وێته سنووری كاری شاره‌وانی هه‌ولێره‌وه، به‌ڵام به‌رپرسانی شاره‌وانی هه‌ولێر، تا ئێستا له ورده‌كاری پرۆژه‌كه ئاگادار نین، عه‌بدولواحید ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر، له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، له داهاتوویه‌كی نزیكدا، ده‌ست به كاره‌كانی ئه‌و به‌شه‌ی شه‌قامه‌كه ده‌درێت، كه سه‌رۆكی حكومه‌ت ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داوه، له‌باره‌ی ماوه‌ی ته‌واوكردن و گوژمه‌ی تێچوونی ئه‌و به‌شه‌ی پرۆژه‌كه‌وه، سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر گوتی:"هێشتا ماویەتی و له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته لەگەڵ کۆمپانیا لەسەر خەتین".
سیامه‌ند كه‌ریم گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر، به نوچه‌نێتی ڕاگه‌یاند، سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر تا ئێستا هیچ بڕیار و ڕێنماییه‌كی پێنه‌گه‌یشتووه، به گوته‌ی ئه‌و، هەر پرۆژەیەک بڕیاری ئه‌نجامدانی بدرێت، ده‌بێت به فه‌رمان و ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ده‌كرێت، وه‌زاره‌تیش ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ده‌كات، به‌ڵام وه‌ك ئه‌و گوتی: "تا ئێستا هیچ شتێك به سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر نه‌دراوه، بۆیه ئاگاداری ورده‌كارییه‌كه‌ی نین".
گوته‌بێژه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر، ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كرد، تا ئێستا بۆ ته‌واوكردنی ئه‌و به‌شه‌ی شه‌قامی (150) مه‌تری، كه ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دراوه، ناوی دوو كۆمپانیا دێت، لای سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێریش دیار نییه كامییان پرۆژه‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، له‌و باره‌وه گوتی، "سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانیی هه‌ولێر، تا ئێستا به فه‌رمی پێینه‌گوتراوه، كێ پرۆژه‌كه ئه‌نجام ده‌دات، تا ئێستا دیار نییه، کۆمپانیای هێمن گروپ یاخود كۆمپانیای کاڤین كامییان به كاره‌كه هه‌ڵده‌ستن".
نوچه‌نێت بۆ هه‌مان مه‌به‌ست، په‌یوه‌ندی به به‌رپرسانی كۆمپانیای هێمن گروپه‌وه كرد، به‌ڵام وه‌ك خۆیان گوتییان، هیچ زانیارییه‌كییان پێنه‌گه‌یشتووه، بۆیه ئاماده نه‌بوون لێدوان بده‌ن.
پرۆژه‌ی شه‌قامی (150) مه‌تری، شه‌شه‌مین شه‌قامی بازنه‌یی شاری هه‌ولێره، له ڕۆژی (26/ئه‌یلول/2018) له لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، به‌ردی بناغه دانرا و ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆژه‌یه‌یش به كۆمپانیای هێمن گروپ سپێردرا، به گوێره‌ی لێدوانی ئه‌وكاتی به‌رپرسان، درێژی شه‌قامه‌كه (70) كیلۆمه‌تر ده‌بێت، (131) ملیۆن دۆلار بۆ تێچوونه‌كه‌ی خه‌مڵێندرابوو، ده‌بوایه له ماوه‌ی (1250) كه ده‌كاته سێ ساڵ و چوار مانگ، ته‌واو بكرایه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment