وەزیرى پەروەردە: قوتابى دەتوانێ بە ئۆلاین لە ماڵەوە بخوێنێ کوردستانی

نوچەنێت:

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، لە ساڵى نوێى خوێندن، قوتابى دەتوانێ لە قوتابخانە بخوێنێت، هەروەها دەشتوانێ بە ئۆلاین لە ماڵەوە وانەکانى بخوێنێ.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (2)ى ئەیلوولى (2021)، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان 24ى ڕاگەیاند، هەموو بەخێوکارێکی قوتابی لە رێگەی بەڵێننامەیەک کە دەدرێت بە قوتابخانەکان، ئەگەر هەر کەسێک ئارەزووی نەبێت منداڵەکەی بچێتە قوتابخانە دەتوانن بژاردەی خوێندنی ئۆنلاین ، لە سەرەتایی دەستپێکردنەوەی دەوامی قوتابخانەکان کەسوکاری قوتابیان دەتوانن ئەو بڕیارە بدەن.

بەپێى وتەى وەزیرى پەروەردە، ئەو قوتابیانەى لە ماڵەوە بە ئۆلاین دخوێنن، تاقیکردنەوەیان لەناو قوتابخانەکان ئەنجام دەدەن.

سەبارەت بە هۆکارى دانانى دوو بژاردە بۆ قوتابى، ئالان حەمە سەعید دەڵێت، ئێمە هێشتا لە سەردەمی کۆرۆناداین، داخستنی دەرگای قوتابخانەکان زیانی زۆر بە کەرتی پەروەردە دەگەیەنێت، کۆرۆنا هەیە و مەترسیدارە، بۆیە مافمان بەو کەسانە داوە کە ئارەزوویان نییە منداڵەکانیان بنێرنە قوتابخانە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین