قۆناغى دووەمى دروستکردنى شەقامى (150) مەترى دەستیپێکرد کوردستانی

نوچەنێت:

قۆناغى دووەمى دروستکردنى شەقامى (150) مەترى لە پارێزگاى هەولێر دەستیپێکرد، کە لە ڕێگەى شەقڵاوە تاوەکو ڕێگاى کۆیە دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە (4)ى ئەیلوولى (2021)، دواى ڕەزامەندى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، دەست کرا بە جێبەجێکردنى قۆناغى دووەمى شەقامى (150) مەترى، کە درێژییەکەى (7,2) کلیۆمەترە لە ڕێگاى (هەولێر ـ شەقڵاوە) تاوەکو ڕێگەى (هەولێر ـ کۆیە) دەگرێتەوە.

شەقامى (150) مەترى، لە (26-9-2018) لەلایەن نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى پێشووى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، بڕیارى دروستکردنى درا و بەردى بناغەى دانرا.

جێگەى ئاماژەپێدانە، لە (25-2-2021)، لەلایەن مەسرورو بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، قۆناغى یەکەمى پڕۆژەى شەقامى (150) مەترى کرایەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین