توركیا ئۆپراسیۆنێكى ترى سه‌ربازى ده‌ستپێده‌كات کوردستانی

نوچه‌نێت

وه‌زاره‌تى به‌رگرى توركیا رایگه‌یاند، سوپاكه‌ى ده‌ستى به‌ ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازى كردووه‌ له‌ سنوورى هه‌رێمى كوردستان له‌ دژى هێزه‌كانى په‌كه‌كه‌ و ئۆپراسیۆنه‌كه‌ى به‌ "چڕنوكى هه‌ڵۆ 2" ناوده‌بات.

وه‌زاره‌تى به‌رگرى توركیا ئاشكراى كردووه‌، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ده‌ستى به‌ ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازى كردووه‌ له‌ چیاى گارا له‌ سنوورى هه‌رێمى كوردستان هێزێكى زۆر به‌ هاوبه‌شى هه‌واڵگرى توركیا له‌ ئۆپراسیۆنه‌كه‌ به‌شدارن.

وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، ئۆپراسیۆنه‌كه‌ به‌ "چڕنۆكى هه‌ڵۆ 2" ناوده‌بات و له‌ دژى چه‌كدارانى پارتى كرێكارانى كوردستانه‌.

تا ئێستا حكومه‌تى عێراق هه‌ڵوێستى فه‌رمى له‌سه‌ر ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ نه‌بووه‌ و پایزى رابردوویش توركیا هێرشێكى ترى به‌ناو چڕنۆكى هه‌ڵۆ ئه‌نجام دا.

پێشتر خه‌لوسى ئاكار سه‌ردانى عێراق و هه‌رێمى كوردستانى كردووه‌ و داواى له‌ هه‌ر دوو حكومه‌ت كردووه‌ رێگه‌ى بده‌ نۆئه‌وه‌ى هێرشێكى سه‌ربازى بكاته‌ سه‌ر چیاى شنگال.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین