شاندى جەهەپە: هەرێمى کوردستان پێگە و ڕۆڵێکى گرنگى هەیە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ دووشەممە (6)ى ئەیلوولى (2021)، نێچیرڤان بارزانى لە کۆبوونەکەیدا لەگەڵ ئۆغوز کائان سالیجى جێگرى سەرۆکى پارتى جەهەپە، "جەختى لە گرنگیى دیالۆگ و لێکگەیشتن و دۆزینەوەى ڕێگەچارەى کێشە و ئاڵۆزییەکانى ناوچەکە لەسەر بنەماى یەکترقبووڵکردن و نەهێشتنى ئینکار کردەوە و ئەم سەردانەی وەک سیاسەتێکى تازەى جەهەپە لە قەڵەم دا."
بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێم، شاندى جەهەپە ڕایانگەیاندا، کە "چارەسەرکردنى کێشە و ئاڵۆزییەکانى ناوچەکە، بە دیالۆگ و لێکگەیشتنى نێوان گەلان و پێکهاتەکان دەبێت و پارەتەکەیان جێبەجێکردنى ڕوانگەیەکى دوورمەوداى لەسەر ئەو بنەمایە دەست پێکردووە."
هەروەها شاندەکەى جەهەپە ئاماژەیان بەوەکرد، کە هیواداران پەیوەندیى باش و لەسەر بنەماى بەرژەوەندیى گەلانى ناوچەکە لەگەڵ هەرێمى کوردستان و پێکهاتەکانى بنیات بێن و پێکەوە کار بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان و ئارامى و سەقامگیرى لە ناوچەکەدا بکەن.
نێچیرڤان بارزانى، هەروەک لە ڕاگەیێندراوەکەى سەرۆکایەتیى هەرێم دا هاتووە، "سوپاسى تورکیاى کرد کە هەمیشە لە تەنگانەدا یارمەتیى خەڵکى کوردستانى داوە و ئاماژەى بە هاوکاریى تورکیا لە کاتى ئۆپەراسیۆنەکانى ئەنفالى 1988دا کرد کە دەرگاکانى بەڕووى خەڵکى کوردستاندا کردەوە و یارمەتی دان."
ڕاشیگەیاند، "هەرێمى کوردستان وەک هەمیشە بە فاکتەرى ئارامى و سەقامگیرى دەمێنێتەوە."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment