وەزارەتى ناوخۆ چەند بڕیارێکى بۆ ماتۆڕسکیلە بێ سەرەتاکان دەرکرد کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، لە نووسراوێکدا لەبارەی ماتۆڕسکیلە بێسەرەتاکان و ئەوانەی بە قاچاخ و پارچە یەدەگ داخڵی هەرێمی کوردستان کراون دەڵێت، بۆتە هۆى روودانى چەندین رووداوى هاتووچۆ و زیانگەیاندن ب هاووڵاتییان.

ئەمڕۆ دووشەممە (6)ى ئەیلوولى (2021)، وەزارەتى ناوخۆ، لە نووسرێکدا، کە واژۆى رێبەر ئەحمەد لەسەرە، چەند بڕیارێکى دەرکرد لەسەر ماتۆڕسکیلە بێسەرەتاکان و دەڵێت، "ئەو ماتۆڕسکیلانەی کە لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق هاوردەکراون بەپێی رێنمایی ژمارە 7ی ساڵی 2021"، تۆمار بكرێت.

لە نووسراوەکەى وەزارەتى ناوخۆدا هاتووە، ئەم ماتۆڕسکیلانە بوونەتە هۆی چەندین رووداوی هاتووچۆ و گەیاندنی زیانی ماددی و گیانی بە هاووڵاتیان و بە مەبەستی نەهێشتنی ئەم دیاردەیە و هاندانی خاوەنی ماتۆڕسکیلەکان بۆ تۆمارکردنی ئەو ماتۆڕسکیلانەی کە بە فەرمی و بەپێی رێنمایی ژمارە 7ی ساڵی 2021 هاوردەکراون بڕیارماندا بە:

1ـ تۆمارکردنی ئەو ماتۆڕسکیلانەی کە لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق هاوردەکراون بەپێی رێنمایی ژمارە 7ی ساڵی 2021.

2ـ بەخشینی ئەو ماتۆڕسکیلانەی کە تۆماردەکرێن لە گشت رسوماتی تۆمارکردنی (ژینگە و رێگەوبان) و رسوماتی تابلۆ.

3ـ ئەگەر ماتۆڕسکیلەکان لە دەروازە سنوورییەکانی عێراق هاوردەکرا بێت، پێویستە لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ نووسراو بکرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی گومرگی تایبەتمەند لە هەرێمی کوردستان بە مەبەستی پەسەندکردنی ئەو مەنەفستانەی کە ماتۆڕسکیلەکەی پێ هاوردە کراوە. 

4ـ ماتۆڕسکیلی هاوردەکراو لە دەروازە سنوورییەکانی عێراق بەدەر دەکرێن لە گرێبەستی ئەلیکترۆنی فرۆشتنی ماتۆڕسکیل کە لە رێنمایی ژمارە 2ی ساڵی 2021 دیاریکراوە و تەنها پێویستی بە گرێبەستی ئاسایی هەیە لە نێوان کۆمپانیای هاوردەکراو یان فرۆشیار لەگەڵ خاوەنی ماتۆڕسکیل.

5ـ ئەم فەرمانە تەنها بۆ ماوەى یەک ساڵ کارى پێ بکرێت لە (1-9-2021) تا (1-9-2022)، تەنها ئەو ماتۆرسکێلانە دەگرێتەوە کە پێش (1-9-2021)، بە شێوەی فەرمى هاوردەکراون، بە مەرجێک مۆدێلەکانیان گونجاو بێت لەگەڵ رێنمایى ژمارە (7)ى ساڵى 2021.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین