بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا سەردانى هەرێمى کوردستان دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سبەى بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و وا بڕیارە لەگەڵ هەر سەر سێ سەرۆکایەتییەکەى هەرێمى کوردستان کۆببێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (6)ى ئەیلوولى (2021)، دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا بە رووداوی راگەیاند، سبەى جۆزێف بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

دلاوەر ئاژگەیی روونیشکردەوە، رێککەوتنێکی گشتگیر و هەمەلایەنە لەنێوان بەغدا و یەکێتیی ئەوروپادا هەیە، هەرێمی کوردستانیش بەشێکە لەو رێککەوتنە، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا بۆ کاراکردنی رێککەوتنەکە سەردانی بەغدا و هەولێر دەکات.

 جێگەى ئاماژەپێدانە، سەردانى جۆزێف بۆرێل لە کاتێکدایە لە (29-8-2021) ئیمانوێل ماکرۆن سەردانى هەرێمى کوردستانى کرد، کە لەلایەن نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى هەولێر پێشوازی لێکرا.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین