هاوسه‌رگیرییه‌كى سه‌یر رەنگاورەنگ

نوچه‌نێت

له‌ شارى ئه‌دیامانى توركیا دوو برا كه‌ جمكن هاوسه‌رگیرى له‌گه‌ڵ دوو خوشكى جمك ده‌كه‌ن، به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى سكاى نیوز ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جاره‌ له‌ شاره‌كه‌ و توركیا رووداوى له‌م شێوه‌یه‌ رووده‌دات.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ حه‌وتى ئه‌یلوول ماڵپه‌ڕى سكاى نیوزى عه‌ره‌بى بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، دوو برا به‌ ناوه‌كانى ئه‌بوزه‌ر و  جفارى كوبارال هاوسه‌رگیریان له‌گه‌ڵ دوو خوشك كردووه‌ به‌ناوه‌كانى نورگول و نورسه‌ل. ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت  زاوا و بوكه‌كانیش جمكن.

باوكى زاوا  جمكه‌كان له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى، رووداوه‌كه‌ به‌ “قه‌زاو قه‌ده‌ر” وه‌سف ده‌كات و ده‌شڵێ، "له‌ رێگاى خزم و ناساوه‌كانمان ماڵى بوكه‌كانمان ناسیوه‌".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین