وەزارەتى پەروەردە سێ بڕیار لەسەر راییکردنى مامەڵەى هاووڵاتییان دەرکرد کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى پەروەردەى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، سێ بڕیارى نوێى دەرکرد سەبارەت بە ڕاییکردنى مامەڵە و کاروبارى هاووڵاتییان لە فەرمانگە و دامەزراوە پەروەردەییەکان، کە تێدا هاتووە، "دەبێتبەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری پەروەردە و بەڕێوەبەری سەرپەرشتیاری پەروەردەیی، دەوام بەجێنەھێڵن تا دوا نووسراو واژووی لەسەر دەکرێت."

ئەمڕۆ سێشەممە (6)ى ئەیلوولى (2021)، بە پێى نووسراوێکى وەزارەتى پەروەردە کە واژۆى ئالان حەمە سەعید وەزیرى پەروەردەى لەسەرە، سێ بڕیارى نوێى دەرکرد،  کە هەر کەسێک سکاڵا بکات لەبەر ئەوەى مامەڵەکەى ڕاییکردنەوە دەڵێت، "فەرمانبەری کەمتەرخەم لەھەر ئاستێکی بەرپرسیارێتی بێت (تایبەت - ئاسایی) پارێزراو نابێت لە لیژنەی لێکۆڵینەوە و سزای کارگێڕی."

 

دەقى بڕیارەکانى وەزارەتى پەروەردە:

1ـ لە ھەمو ئاستەکانی بەرپرسیارێتی و فەرمانبەرێتی، پێویستە دامەزراوە پەروەردەییەکان و ناوەندەکانی خوێندن، بەشێوەیەکی خێرا و بێ ھیچ دواکەوتنێک کاروباری ھاوڵاتییان و سەردانیکاران لە چوارچێوەی یاسا و رێنماییەکان بەڕێ بکەن. ئەو کارەی کە یاسا و رێنمایی ڕێگەی پێداوە، دەبێت بە زوترین کات ئەنجام بدرێت. ھەرکارێکیش روبەڕوتان ببێتەوە لەدەرەوەی یاسا و رێنمایی، نابێت سەردانیکار بێ وەڵام بێت. دەبێت بەشێوازێکی کارگێڕی دروست وەڵام بدرێتەوە.

2ـ  دەبێت بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری پەروەردە و بەڕێوەبەری سەرپەرشتیاری پەروەردەیی، دەوام بەجێنەھێڵن تا دوا نووسراو واژووی لەسەر دەکرێت، لە رۆژانی دەوام.

3ـ وەزارەت بەشی سکاڵای ئەلیکترۆنی ھەیە، کە ژمارەکانی دیارە و ھەر سکاڵایەک بگاتە وەزارەت لەسەر دواکەوتنی مامەڵەی ھاوڵاتییان یان شێوازی مامەڵەی نەشیاو لەگەڵ سەردانیکارانی دامەزراوە پەروەردەییەکان و ناوەندەکانی خوێندن لەڕێگەی (بەڕێوەبەرایەتیی بەدواداچون و بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری یاسایی لە دیوانی وەزارەت) بەدواداچوونی جددی لەسەر دەکرێت. پاش بەدواداچون فەرمانبەری کەمتەرخەم لەھەر ئاستێکی بەرپرسیارێتی بێت (تایبەت - ئاسایی) پارێزراو نابێت لە لیژنەی لێکۆڵینەوە و سزای کارگێڕی بەگوێرەی یاسای بەرزەفتی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کەرتی گشتی ساڵی 1991ی بەسەردا جێبەجێ دەکرێت.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین