چەکدارانى داعش هێرشیان کردە سەر گوندێکى سنوورى گوڵاڵە کوردستانی

نوچەنێت:

لە گوندێکى سەربە ناحیەى گوڵاڵە، تیرۆریستانى داعش هێریشیان کردەسەر هێزەکانى سوپاى عێراق، کە تێیدا چەندین سەربازى عێراقى بریندار بوون.

سەرچاوەیەک لە هێزەکانى پێشمەرگە بە کوردستان 24ى ڕاگەیاند، درەنگانى شەوى ڕابردوو چه‌كدارانی داعش له‌ نزیك گوندی حه‌لاونی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی گوڵاڵه‌ هێرشیان سه‌ر خاڵێكی هێزه‌كانی سوپای عێراقیان كرد، هێرشەکە زیانى ماددى و گیانى هەبووە.

ئەو سەرچاوەیە روونیشکردەوە، دواى ئەم هێرشەى داعش، هێزێكی دیكه‌ی سوپا كه‌ بۆ به‌هاناوه‌چوونی سه‌ربازانی ناو ئه‌و خاڵه‌ كه‌وته‌ڕێ، بۆمبێكی داعش پێیاندا ته‌قییه‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامدا 5 سه‌رباز بریندار بوون.

جێگەى وەبیرهێنانەوەیە، لە چەند ڕۆژى ڕابردوو تیرۆریستانى داعش دەستیان بە جمووجۆڵکردۆتەوە، دوێنیش عەمید عوسمان محەمەد، بەرپرس لە وەزارەتى پێشمەرگە هۆشدارى دا و ڕاشیگەیاند، داعش لە ناوچە کوردستانییەکان خۆیان ڕێکخستۆتەوە و لە چەند ڕۆژى ڕابردوو دەیان چالاکییان ئەنجام داوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین