هۆشیار عومەر: یەکگرتنەوەمان لەگەڵ یەکێتى خەیاڵە کوردستانی

نوچەنێت:

بزووتنەوەى گۆڕان ئەمڕۆ بە فەرمی دەست بە کەمپەینی بانگەشەی هەڵبژاردن دەکات، رێکخەری ژووری پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان بزووتنەوەى گۆڕان-یش، لەبارەى بەشدارى گۆڕان لە هەڵبژاردنەکانى عێراق ڕایدەگەیێنێت، ئامانجمان بەدەست هێنانى حەوت کورسییە.

ئەمڕۆ پێنجەشممە (9)ى ئەیلوولى (2021)، ھۆشیار عومەر، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان و رێکخەری ژووری پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان بە رووداوی راگەیاند، گۆڕان حەوت کاندیدى هەیە، دەمانەوێت هەر هەموویان ببەینەوە و یەکێتیی نیشتمانی کوردستانیش بەربژێری لە زۆربەی ناوچەکاندا هەن، دەیانەوێت ژمارەى کورسییەکانى کەرکووک بهێڵێتەوە.

هەفتەى ڕابردوو، لە گفتوگۆیەیەکى لەگەڵ ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس، باڤڵ تاڵەبانى، هاوسەرۆکى یەکێتى ویستى خۆیان نەشاردەوە بۆ یەکگرتنەوەى لەگەڵ گۆڕان، لەبەرامبەر  هۆشیار عومەری دەڵێت، ئەوە خەیاڵە، چونکە ئێمە روانین و فەلسەفەی جیاوازمان هەیە، یەکگرتنەوەمان لەگەڵ یەکێتی کورد گوتەنی خەیاڵپڵاوییە.

جێگەى ئاماژە پێدانە، یەکێتى و بزووتنەوەى گۆڕان، بە ناوى هاوپەیمانى کوردستانى بەشدارى هەڵبژاردنى پەرمانى عێراق دەکەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین