سەرۆکى هەرێمى کوردستان پیرۆزبایى لە پاتریارک مار ئاواى سێیەم دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، بە بۆنەى هەڵبژاردنییەوە بە پاتریارکى کەنیسەى ڕۆژهەڵاتیى ئاشوورى، لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنى پیرۆزبایى لە قەداسەتى پاتریارک مار ئاواى سێیەم کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (9)ى ئەیلوولى (2021) بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێم، نێچیرڤان بارزانى لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنییدا لەگەڵ قەداسەتى پاتریارک مار ئاواى سێیەم، "پشتگیریى خۆى بۆ ئازادیى ئایینى و پێکەوەژیان و لێبوردەیى و یەکترقبووڵکردنى پێکهاتەکان دووپات کردەوە و ئاماژەى بە ڕۆڵى کەنیسە و پێگە ئایینییەکان لە پتەوکردن و بۆ بەهێزکردنى ئەو کولتوورە لە کۆمەڵگەى کوردستان و عیراقدا کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ کار و ئەرکەکانى خواست."

هەروەک لە ڕاگەیێندراوەکەى سەرکایەتیى هەرێم ئاماژەى پێکردووە، "لاى خۆیەوە قەداسەتى پارتریارک مار ئاواى سێیەم، سوپاسى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى کرد و جەختى لە گرنگیى ڕۆڵى بەڕێزیان لە پشتگیریى پێکەوەیان و ئازادییەکان لە هەرێمى کوردستان کردەوە."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین