نێچیرڤان بارزانى بۆ حیزبەکان: لە بیرتان بێ دواى هەڵبژاردن هەموومان لە بەغدا پێكه‌وه كاردەکەین
نوچەنێت:
ئەمڕۆ ئێوارەى هەینى (10)ى ئەیلوولى (2021)، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پەیامێکى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌بێ ئه‌وه‌یان له بیر بێت كه دوای هه‌ڵبژاردن هه‌موومان ئامانجمان ئه‌وه‌یه له به‌غدا پێكه‌وه كار بكه‌ین بۆ پته‌وكردنى دیموكراسى و به‌ده‌ستهێنان و پاراستنی مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمى كوردستان."
دەقى پەیامەکەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان:
كوردستانییانى خۆشه‌ویست،
هاووڵاتیانى ئازیز له هه‌رێمى كوردستان و عیراق
له كاتێكدا بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى (10)ى ئۆكتۆبه‌رى داهاتوو له عیراق و هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت، داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌م بانگه‌شه‌یه‌كى مه‌ده‌نیانه‌ى ئارام له ئاستێكى به‌رزدا ئه‌نجام بده‌ن. نه‌بێته هۆى بێزاركردنى هاووڵاتییان و له هه‌موو پشێوى و یه‌كترشكاندن و ناوزڕاندنێك دوور بێت. به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌سه‌ر حیساب و له‌كه‌داركردنی كه‌سایه‌تیی كاندید، به‌تایبه‌تی كاندیدى ئافره‌ت نه‌بێت.
هه‌موو لایه‌ن و داموده‌زگا ئیداری و ئه‌منییه‌كان و میدیا و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، هاوكار بن بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له چوارچێوه‌ى یاسادا. به ته‌واوى ئازاد بێت و ده‌رفه‌تی یه‌كسان و وه‌ك یه‌ك بۆ هه‌موو لایه‌ن و كاندیده‌كان فه‌راهه‌م بێت.
هه‌موو حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌بێ ئه‌وه‌یان له بیر بێت كه دوای هه‌ڵبژاردن هه‌موومان ئامانجمان ئه‌وه‌یه له به‌غدا پێكه‌وه كار بكه‌ین بۆ پته‌وكردنى دیموكراسى، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراق به‌گشتی و به‌ده‌ستهێنان و پاراستنی مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌تی. له بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردندا ده‌بێ كارێكى وا نه‌كرێت هه‌ماهه‌نگی و هاریكارى و پێكه‌وه‌یى و كاری هاوبه‌شى داهاتوو له به‌غدا سه‌ختتر بكات.
ده‌نگدان ماف و ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تییه، ده‌بێ په‌یامى هه‌موومان ئه‌وه بێت كه هاووڵاتییان ئه‌و مافه‌یان به كار بهێنن، ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تى هه‌ڵبگرن و به به‌شداریى كارایان له ده‌نگداندا، هه‌مووان پێكه‌وه له گۆڕانگارى و هه‌وڵه‌كانى بنیاتنانى داهاتوویه‌كى باشتردا به‌شدار بن. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ عیراقییه‌كان گرنگه، كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیش به بایه‌خه‌وه لێى ده‌ڕوانێت، بۆیه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتیى ئه‌ورووپا تیمه‌كانیان ده‌نێرن و له نزیكه‌وه چاودێرى ده‌كه‌ن.
هیواى بانگه‌شه‌یه‌كى سه‌ركه‌وتوو بۆ هه‌موو لایه‌ك و هه‌ڵبژاردنێكى پاك و بێگه‌رد ده‌خوازم كه جێى متمانه‌ى هه‌مووان بێت.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2021/9/10
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment