سوپاى پاسداران گوندەکانى سیدەکان تۆپباران دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سوپاى پاسدارانى ئێران، ئەمڕۆ جارێکى تر دەڤەرى برادۆستى تۆپبارانکردەوە، ئەمە لە کاتێکدایە، لەم هەفتەیەدا دووجارى تر ئەم ناوچەیەى تۆپبارانکردووە.

ئەمڕۆ شەممە (11)ى ئەیلوولى (2021)،  بۆ رۆژی سێیەم لە سەریەک، سوپای پاسدارانی ئێران  گوندی بەربزینی سیدەکانی تۆپبارانکردەوە، محەمەد مەجید، موختارى گوندى بەربزینیش دەڵێت، لە رۆژی پێنجشەممەی رابردووەوە گوندەکەیان بە تۆپە دوورهاوێژەکانی ئێران تۆپباران دەکرێت.

محەممەد مەجید، موختاری گوندی بەربزینی سەر بە شارۆچکەی سیدەکان بە رووداوی راگەیاند لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە شەممە، سوپاى پاسداران چەندینجارە تۆپبارانی بەرزاییەکانی گوندی بەربزین بکات و بەهۆیەشەوە ترس و دڵەڕاوکێی لای گوندنشینانی سنوورەکە دروستکردووە.

جێگەى ئاماژەپێدانە، هەفتەى ڕابردوو بەرپرسێکى سوپاى پاسداران داواى لە هەرێمى کوردستان کرد هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان دووربخەنەوە لە هەرێمەکەیان.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین