پۆلیسى سۆران لێكۆلینه‌وه‌ له‌ تاوانى كوشتنى دوو گه‌نج ده‌كات کوردستانی

تایبه‌ت به‌ نوچه‌نێت

شه‌وى رابردوو دوو گه‌نج له‌ هاوینه‌هه‌وارى جوندیان كوژران، پۆلیسى سۆرانیش ده‌ڵێ، "لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ تاوانه‌كه‌ ده‌كه‌ین" به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى به‌ نوچه‌نێت دراوه‌، هۆكاره‌كه‌ كێشه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى كۆن بووه‌، یه‌كێك له‌و گه‌نجانه‌ى كوژراوه‌ په‌یوه‌ندى به‌ كێشه‌كه‌وه‌ نییه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 11ى ئه‌یلوول گوته‌بێژى پۆلیسى سۆران هه‌ندێك زانیارى به‌ نوچه‌نێت دا، له‌سه‌ر  ئه‌و دوو گه‌نجه‌ى كه‌ كاتژمێرى 12ى شه‌وى رابردوو له‌ هاوینه‌هه‌وارى جونديان كوژران.

موقه‌ده‌م شه‌ماڵ دێوارى حامد گوته‌بێژى پۆلیسى سۆران گوتى، "دوای ئەوەی کاتژمێر 12شەو لەلایەن پۆلیسی رواندز ئاگادار کراینەوە  بەبوونی رووداوێکی کوشتن لە هاوینەهەواری جوندیان، دوای ئامادەبوونیان لە شوێنی رووداو دەرکەوت دوو کەس بەناوی سیروان و رێژیار بە پێی زانیاریەکان دەستدرێژی گولەیان لێ کراوە، بەداخەوە گیانیان لە دەست داوە، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە لەسەر فەرمانی بەرێز دادوەر تەرمەکان رەوانەی پزیشکی دادی کراون لە نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران".

هه‌ر به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى پۆلیس کوژراوەکان دوو گەنجن تەمه‌نیان 26 و 28 ساڵ خەڵکی گوندی گەرەوانن لە رواندزی سەربە پارێزگای هەولێر. لەبەردەم ئۆتۆمبێلێک لە جۆری ئەلنترا دەستدرێژی گولەیان لێ کراوە لەناو گەراجی هاوینەهەواری جوندیان.

هۆكارى تاوانه‌كه‌ بۆ كێشه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و یه‌كێك له‌ گه‌نجه‌ كوژراوه‌كانیش هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به‌و كێشه‌وه‌ نییه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین