لەسەر کێشەى منداڵ سێ برا و باوکێک کوژران کوردستانی

نوچەنێت:

دواى ئەوەى ئێوارەى دوێنى شەممە لە ئەنجامى شەڕى نێوان دوو بنەماڵە لە قەزاى خەبات، دوو برا و باوکێک کوژران، ئەمڕۆش کوڕێکى ئەو بنەماڵە دواى برینداربوونى گیانى دەستدا.

ئەمڕۆ یەکشەممە (12)ى ئەیلوولى (2021)، سەرچاوەیەک لە پۆلیسی قەزای خەبات بە کوردستان24ی راگەیاند، ئەمڕۆ کەسێکی دیکە بەناوی (رێگر) کە لە شەڕەکەی دوێنێ قەزاى خەبات بریندار کرابوو، بەهۆی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

بەپێى ڕاگەیێندراێکى بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى هەولێر، شەڕەکە لە ناو بازاڕى خەبات ڕوویداوە، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە و تاوانباران دەدرێنە دادگا.

جێگەى ئاماژەپێدانە، لە دواى دروستبوونى دەمە قاڵى لە نێوان دوو بنەماڵە بە هۆى کێشە منداڵانەوە، کە تێیدا شەڕە تەقە روویدا لە نێوان هەردوولا، لە ئەنجامدا، باوکێک بە ناوى (محه‌مه‌د قادر عباس) و سێ کوڕى بە ناوەکانى (به‌در محه‌مه‌د قادر، شێروان محه‌مه‌د قادر، ڕیگر محەمەد قادر) كوژراون.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین