باڵیۆزى سعوودیە سڵاوى شا سەلمان و جێنشینى سعوودیە دەگەیێنێتە نێچیرڤان بارزانى
نوچەنێت:
ئەمڕۆ یەکشەممە (12)ى ئەیلوولى (2021)، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، عەبدلعەزیز ئەلشمەرى، باڵیۆزى شانشینى عەرەبستانى سعوودیە لە عیراق کۆبووەوە، كە تێیدا باڵیۆزى سعوودیە، "سڵاوى خاوەنشکۆ شا سەلمان شاى عەرەبستانى سعوودیە و میر محەمەد بن سەلمان جێنشینى سعوودیەى بە سەرۆک نێچیرڤان بارزانى گەیاند."
لە کۆبوونەوەکەدا بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێم، سەرۆکى هەرێمى کوردستان و باڵیۆزى سعوودیە،
"برەودان بە پەیوەندییەکانى عیراق و هەرێمى کوردستان لەگەڵ عەرەبستانى سعوودیە، دۆخى عیراق و ناوچەکە بەگشتى، شەڕى دژى تیرۆر و مەترسییەکانى داعش"، تاوتوێکرد.
هەروەها باڵیۆزى سعوودیە، "پشتگیریى وڵاتەکەى بۆ سەقامگیریى عیراق و ناوچەکە بەگشتى دەربڕى و هەردوولا جەختیان لە گرنگیى بوونى ڕوانگەیەکى هاوبەش و تێگەیشتن بۆ چۆنیەتیى چارەسەرکردنى کێشەکان و پاراستنى سەقامگیرى لە ناوچەکەدا"، کردەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment