بەریتانیا: ئەم ھەڕەشانەى سەر حکومەتی ھەرێمی کوردستان بوەستێندرێت کوردستانی

نوچەنێت:

کونسوڵگەرى گشتیى بەریتانیا لە هەولێر، لەسەر هێرشەى دوێنێ شەوى سەر فڕۆکەخانەى نێودەڵەتیى هەولێر دەڵێت، "پێویستە ئەم ھەڕەشانە بۆ سەر حکومەتی ھەرێمی کوردستان بوەستێندرێت."

ئەمڕۆ یەکشەممە (12)ى ئەیلوولى (2021)، کونسوڵگەری گشتی بەریتانیا لە ھەولێر، دژى هێرشەکەى سەر فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى هەولێر ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە،  "ئیدانەی ھێڕشەکەی شەوی ڕابردووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر"، دەکەین.

لە ڕاگەیێندراوەکەیدا کونسوڵگەرى بەریتانیا روونیشکردۆتەوە، "پێویستە ئەم ھەڕەشانە بۆ سەر حکومەتی ھەرێمی کوردستان بوەستێندرێت، بەڵام پاڵپشتیەکانی ئێمە بۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت تا کۆتایی ھاتنی ھەڕەشەکان بۆ تا ھەتایە."

جێگەى ئاماژەپێدانە، شەوى ڕابردوو بە دوو فڕۆکەکەى بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى هەولێر، بە وتەى هێزەکانى هاوپەیمانى نێودەوڵەتیى دژى داعش هەردوو  فڕۆکەکە تێکشێندراون و هیچ زیانێکى گیانى نەبووە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین