تورکیا و هەپەگە دوو ئامارى جیاواز لەسەر شەڕەکانى دوو ڕۆژى ڕابردوو بڵاودەکەنەوە کوردستانی

نوچەنێت:

هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپە) و وەزارەتى بەرگرى  تورکیا، هەردوولا ئامارێکى نوێى کوژراون و بریندارانیان بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (13)ى ئەیلوولى (2021)، ناوەندى ڕاگەیاندى هەپەگە ڕاگەیاند، لە دوو ڕۆژى ڕابردوو، لە ناوچەکانى ئاڤاشین و مەتین لە هەرێمى کوردستان نۆ سەربازیى سوپاى تورکیا کوشتووە.

هەپەگە لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوەشدەکات، کە  ڕۆژى شەممە (11)ى ئەیلوول لە سنوورى ئامێدى، لە هێرشێکى گەریلاکانى پەکەکە چوار سەربازیى تورکیا کوژراون.

لەبەرامبەردا وەزارەتی بەرگریی تورکیاش بڵاویکردەوە، پازدە گەریلای پەکەکە لە دوو هێرشی ئاسمانیی جیاوازدا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە. هاوکات وەزارەتى بەرگرى تورکیا نەیشارێتەوە، کە دوێنێ (11) ئەیلوول، لە ئەنجامی هێرشی گەریلاکانی پەکەکە لەو ناوچەیەی ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە (چڕنووکی هەورە برووسکە)ی تێدا بەڕێوەدەچێت، سەربازێکیان کوژراوە و یەکێکى تریشیان برینداربوو. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین