وەزارەتى پەروەردە هەشت رێکارى نوێی دەرکرد کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى پەروەردەى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، چەند رێکارى نوێ بۆ ناوەندەکانى خوێندن دەردەکات و مامۆستایان و قوتابیان ناچار دەکات بە بەستنى ماسک لە سەرجەم قوتابخانەکاندا.

ئەمڕۆ دووشەممە (13)ى ئەیلوولى (2021)، بەپێى نوسراوێکى وەزارەتى پەروەردە، کە واژۆى ئالان حەمە سەعید، وەزیرى پەروەردەى لەسەرە، هەشت رێکارى نوێى دەرکرد لە پێناو خۆپارێزى لە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە سەرجەم ناوەکاندەکانى خوێندن.

بەپێى نووسراوەکەى وەزارەتى پەروەردە، وەک قۆناغى یەکەم ئەمساڵ  دوو ملیۆن و (500) هەزار ماساک لەگەڵ (500) هەزار پاککەرەوە بۆ ناوەندەکانى خوێندنى حکوومى دابینکراوە.

روونیشکردۆتەوە، کە بەستنى ماسک بۆ مامۆستایان و ستافى کارگێڕى و قوتابیان ناچارییە، هەر کەسێک سەرپێچى بکات لێپێچینەوەى لەگەڵ دەکرێت.

دەقى رێکارە نویێیەکانى وەزارەتى پەروەردە:

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین