کونسوڵى گشتیى بەریتانیا: بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیکردنى هێزى پێشمەرگە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک مەسعود بارزانى، ئەمڕۆ لە سەڵاحەددین لەگەڵ دەیڤد هەنت کونسوڵی گشتی نوێی بریتانیا لە هەولێر کۆبوونەوە و کونسوڵى بەریتانیاش پشتیوانى وڵاتەکەى بۆ هەرێمى کوردستان دوپاتکردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (13)ى ئەیلوولى (2021)، بارەگاى بارزانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە دیدارێکدا "سەرۆک بارزانی هیوای سەرکەوتنی بۆ کونسوڵی تازەی بریتانیا لە هەولێر خواست لە کارەکانیدا و سوپاسی بریتانیای کرد کە لە شەڕی داعشدا پشتیوانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بووە."

دەشڵێت، "کونسوڵی گشتی بریتانیا جەختی لە بەردەوامی پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان کردەوە و خوازیاری فراوانتربوونی پەیوەندییەکان و پەرەپێدانی هەماهەنگی نێوان بریتانیا و هەرێمی کوردستان لە بواری جۆراوجۆر بوو."

ڕاگەیێندراوەکەى بارەگاى بارزانى ئاماژەى بەوەشکردووە، "هەردوولا هیوای ئەوەیان خواست کە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق ببێتە هۆی گۆڕانکاری ئیجابی و بەدیهێنانی خواستی هاووڵاتیان."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین