ئەو دزەى ئافرەتانى بێهۆش دەکرد دەستگیرکرا کوردستانی

نوچەنێت:

پاش ئەوەى ژنێک لە شارى سلێمانى لەچەند ماڵێک دواى بێهۆشکردنى ئافرەتى ماڵەکان زێرەکانى دەدزین، پۆلیسى سلێمانى ئەمڕۆ دەستگیرکردنى ئەو ئافرەتەى ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەممە (14)ى ئەیلوولى (2021)، بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى سلێمانى ڕاگەیاند، تۆمەتبار بەناوی یارمەتیدان و ھاوکارییەوە خۆی لەو ئافرەتانە نزیککردووەتەوە کە بە تەنیا ژیاون، دواتر خاوەن ماڵەکانی بێھۆشکردووە و ئاڵتونەکانیانی دزیوون.

بەپێى ڕاگەیێندراوى پۆلیسى سلێمانى، ئەو ئافرەتەى دەستگیرکراوە، بە ناوى بەناوی (ج، خ، ت) لەدایکبووی 1970، لەبەردەم دادوەردا دانی بەتاوانەکەیدا ناوە کە چەند جارێک و لە چەند ماڵێکدا ئاڵتوونی دزیبوو.

دەشڵێت، دەستگیرکردنى ئەو تاوانبارە، دواى تۆمارکردنى سکاڵاى هاووڵاتییەک دێت لەسەر ئەو تاوانبارە، چونکە لە ماڵەکەى خۆى بێهۆشکراوە و دواتر ئاڵتوونەکانى لێدزیوە 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین