گوهدار شێخو دەبێتە سەرپەرشتیارى ئیدارەى سەربەخۆى زاخۆ کوردستانی

نوچەنێت:

لە دواى دیاریکردنى سەرپەرشتیارى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران، ئەمڕۆ گوهدار شێخۆ، وەک سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەستنیشانکرا، وا بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا بەفەرمی دەستبەکاربوونی ڕابگەیێندرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە (14)ى ئەیلوولى (2021)، موشیر محەممەد، قایمقامی قەزای زاخۆ بە رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ گوهدار شێخۆ بەفەرمی دەستنیشانکراوە، لە نزیکترین کاتیشدا لە رێوڕەسمێکدا بڕیاری دەستبەکاربوونی رادەگەیێنین.

حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لە مانگى حەوتى ئەمساڵ، بڕیاریدا هەردوو قەزاى سۆران و زاخۆ بکرێنە ئیدارەیەکى سەربەخۆ، ئەمڕۆش لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، هەڵگورد نەجیب وەک سەرپەشتیارى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران دەستبەکاربوو.

جێگەى ئاماژەپێدانە، لەگەڵ دەستبەکاربوونى کابینەى نۆیەمى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، گوهدار شێخو، لە نووسینگەى سەرۆکى حکوومەتى هەرێم کارى دەکرد

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین